مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی بلووری گه‌مین له‌ قه‌زوین

82
له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٤ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌، كرێكارانی “بلووری گه‌مین” له‌ قه‌زوین له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، مانیان گرت و هه‌ر رۆژه‌ له‌م كارخانه‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌.
به‌ وته‌ی كرێكاران، زیاتر له‌ ٣ مانگه‌ كه‌ خاوه‌نكار حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای كرێكارانی په‌رداخت نه‌كردووه‌. كرێكارانی مانگرتوو له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردۆوه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌م كارخانه‌یه‌، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخیان و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ر كردنی حقوق و مه‌زایاكانیان بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →