مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نایلۆنی سێپید

450
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نایلۆنی “سێپید” له‌ شاری ره‌ی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی زیاتر له‌ ٣ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، مانیان گرت.كرێكارانی ناڕازی خوازیاری په‌رداختی حقوقی دواخراو و هه‌روه‌ها حیسابداری حه‌قی بیمه‌ و درێژكردنه‌وه‌ی ده‌فته‌رچه‌ ده‌رمانییه‌كانیان بوون. دوابه‌دوای ئه‌م مانگرتنه‌، خاوه‌نكاری كارخانه‌ به‌ ئاماده‌ بوون له‌ نێو كرێكاران، به‌ڵێنی پێدان تا ١٠ رۆژی داهاتوو سه‌رجه‌م مه‌زایاكانیان په‌رداخت بكات.