مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی رنۆ له‌ رۆژئاوای توركیه‌

225y
زیاتر له‌ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی شیركه‌تی ئوتۆمبیل سازی “رنۆی فه‌رانسه‌” له‌ رۆژئاوای “توركیه‌”، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌. به‌ پێی راپۆرتی “هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌”، كرێكارانی كارخانه‌ی رنۆ له‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ تا رۆژی جومعه،‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌م‌ كارخانه‌یه‌ مانیان گرت. ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران پاش كۆتایی نه‌وبه‌تی كارییه‌كه‌یان له‌م كارخانه‌نیه‌ مانه‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له‌ ده‌وروبه‌ری كارخانه‌كه‌ خۆپیشاندانیان وه‌رێخست و له‌دژی شیركه‌تی رنۆ و یه‌كیه‌تی سنفی، دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.