مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كاشان

775
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی كاشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرت و له‌م كارخانه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.
نزیكه‌ی دوو مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانی ئه‌م كرێكارانه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكاران رایانگه‌یاند كه‌ ده‌زانن كه‌ خاوه‌نكار ئه‌م مانگه‌یش به‌نیازی په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران نییه‌. كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه‌ رایانگه‌یاند كه‌ تا كاتی په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان درێژه‌ به‌ مانگرتن ده‌ده‌ن.