مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی فولادی ئه‌میركه‌بیری خه‌زه‌ر

808
به‌ پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی”، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی “فولادی ئه‌میركه‌بیری خه‌زه‌ر” له‌ ره‌شت، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سووكایه‌تی كردنی به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه‌كه‌‌ به‌‌ یه‌كێك له‌ كرێكاران و ئێخراج كردنی، مانیان گرت.
كرێكاران جه‌ختیان كرده‌وه‌، تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكاره‌ ئێخراج كراوه‌كه‌ بۆسه‌ر كار، درێژه به‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌ده‌ن. ناڕازییان ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌ به‌ سووكایه‌تی كردنی به‌رده‌وام به‌ یه‌كێك له‌ كرێكاران و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ناوبراو، ئه‌م كرێكاره‌ی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی ئێخراج كرد. كرێكاران پێشتریش سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسووكه‌وت و ره‌فتاری سووكایه‌تی ئامێز و نائینسانی و ئێخراجه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كارخانه‌كه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو.