مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی جه‌م له‌ بروجێرد

116q
به‌ پێی راپۆتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیرنا، كرێكارانی كارخانه‌ی “كاشی جه‌م”ی بروجێرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، مانیان گرت.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی جه‌می بروجێرد له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان، مانیان گرت و هێڵی به‌رهه‌مهێنانیان راگرت. شایانی باسه‌ دوابه‌دوای مانگرتنی یه‌كگرتووانه‌ی ١٧٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌ و به‌ڵێنی فه‌رمانداری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان.