مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی خه‌زه‌ر

202
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، كرێكارانی كارخانه‌ی “كاشی خه‌زه‌ر” له‌ ره‌شت، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، مانیان گرت.كرێكارانی ناڕازیی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه‌دا، خوازیاری په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان بوون. كرێكاران هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ قه‌راردادی كورت ماوه‌ی به‌شێك له‌ كرێكاران و نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵیان ناڕازیین. دوابه‌دوای ئه‌م مانگرتنه‌، جێگرایه‌تی به‌رنامه‌رێژی ئۆستانداری رژیم له‌ گیلان و سه‌رۆكی ئێداره‌ی كاری رژیم، به‌ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران، به‌ڵێنیان دا كه‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه‌، كرێكاران رایانگه‌یاند له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنه‌كان، سه‌رله‌نوێ مان ده‌گرن.