مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی نایین

417q
راپۆرته‌كان باس له‌ مانگرتنی نزیكه‌ی ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی “نایین” ده‌كه‌ن.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی نایین هه‌ڵكه‌وتوو له‌ جاده‌ی ئیسفه‌هان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و ئیزافه‌ كارییه‌كانیان، مانیان گرت. شایانی باسه‌ كرێكارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه‌ له‌وانه‌ گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ و ئه‌نبارداری و فرۆش و ئیداریش له‌‌م مانگرتنه‌دا به‌شدرایان كرد.