رۆژی شه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی كاشی “نیل‌و” له به‌رامبه‌ر ساختمانی فه‌رمانداری رژیم له شاری “نه‌جه‌ف ئاباد”، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.كرێكارانی شاغڵ له كارخانه‌ی كاشی نیلوو سه‌باره‌ت به سه‌رله‌نوێ پێداگری ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر خسووسی سازی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنانه‌ی كاشیه و نه‌درانی ٥ مانگه له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تیان دربڕی. كرێكاران رایانگه‌یاندووه: له كاتی خسووسی سازی ئه‌م ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنانه، ئه‌منیه‌تی كاره‌كانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. شایانی باسه، كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه، كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یان له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له ده‌ورووبه‌ری ئه‌م كارخانه‌یه و له به‌رامبه‌ر ساختمانی ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی شاری “نه‌جه‌ف ئاباد”ی ئیسفه‌هان بهڕهێوهبرد، به‌ڵام تا ئێستا به ئاكامێك نه‌گه‌یشتوون.