كرێكارانی كارخانه‌ی “لاستیك سازی خوزستان” له ناڕه‌زایه‌تی به گۆڕینی گرێبه‌سته‌كانیان به په‌یمانی و ئیخراجی هاوكاره‌كانیان، له رۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردۆوه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
كرێكاران ده‌ڵێن، خاوه‌نكار به باس كردنی گۆڕینی وه‌زعیه‌تی گرێبه‌سته‌كانیان، بڕیاری ده‌ركرانی ٢٢ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌ی ده‌ركردووه. دوابه‌دوای مانگرتنی به‌ربڵاوی كرێكارانی لاستیك سازی خوزستان، له كوبوونهوهیهكدا كه به حزووری مۆدیرعاملی شیركه‌ت و كاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی كار و فه‌رمانداریی رژیم به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردرا كه ده‌ستووری ئیخراجی كرێكاران هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه.