مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی مۆتۆژن

299t

له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی رێبه‌ندانه‌وه‌ كرێكارانی كارخانه‌ی “مۆتۆژن” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ زیاد نه‌كرانی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، مانیان گرت.
یه‌كێك له‌ كرێكارانی ناڕازیی له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند: “نزیكه‌ی یه‌ك دوو مانگه‌ كه‌ كرێكاران و كارمه‌ندان له‌گه‌ڵ مودیرانی پایه‌به‌رزی مۆتۆژن له‌سه‌ر رێژه‌ی حقوق و هه‌روه‌ها له‌به‌رچاو نه‌گرتنی حاڵه‌تگه‌لێك له‌ یاسای كار قسه‌ و باس ده‌كه‌ین، تا ئه‌وه‌یكه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ندێك له‌ به‌شه‌كان به‌گشتی مانیان گرت. مودیرانی پایه‌به‌رزی شیركه‌تی مۆتۆژن و هه‌روه‌ها مودیرانی شیركه‌تی قه‌دیر سپا كه‌ كارخانه‌گه‌لێكی زۆریان له‌به‌رده‌ستدایه‌، هیچ چه‌شنه‌ نه‌رمی نواندنێك له‌ به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران نیشان ناده‌ن، چونكه‌ ده‌ترسن وڵامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بدرێته‌وه‌ و به‌م هۆیه‌وه‌ حازرن بۆ كونتڕۆڵی ناڕه‌زایه‌تی و مه‌سائێلی حه‌راسه‌تی هه‌زینه‌یه‌كی زۆر بده‌ن، به‌ڵام وڵامی داواكاری كرێكاران نه‌ده‌نه‌وه‌.