مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په‌

331
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، زیاتر له‌ ٥٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی كشت و سه‌نعه‌تی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.
كرێكارانی نارازیی كارخانه‌ی نه‌یشكه‌ری هه‌فت ته‌په‌ رایانگه‌یاند: “خاوه‌نكاری ئه‌م ناوه‌نده‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی جۆزه‌ردان و پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵیش خوده‌بۆێرێت.” شایانی باسه‌، ئه‌م كرێكارانه‌ له‌ وه‌رگرتنی چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و شوفێرانی‌ كامیونه‌كانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ش، له‌ وه‌رگرتنی ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان بێبه‌ش كراون