مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی پێترۆشیمی مه‌هاباد

 

250t

کرێکارانی شیرکەتی “ناوروود” لە کارخانەی پیترۆشیمی مەهاباد، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە وڵامنەدانەوەی بەرپرسی ئەو شیرکەتە سه‌باره‌ت به‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان مانیان گرتووە.
سەرەڕای ئەویکە کرێکارانی کارخانەی پیترۆشیمی مەهاباد، ماوەی حەوت رۆژە بەهۆی پێنەدرانی حه‌قده‌ستی سێ مانگیان مانیان گرتووە، هەتا ئێستا لەلایەن بەرپرسی ئەو شیرکەتەوە هیچ وڵامێکیان پێنه‌دراوەتەوە. زۆربه‌ی کرێکاران خێزاندارن و جگە لە کارکردن لەو شیرکەتە، هیچ کار و داهاتێکی دیکەیان نییە. به‌ پێی راپۆرته‌كان، کارخانەی پێترۆشیمیی ئەو شارە لە نزیک ئاوایی “دریاز” و “قونقەڵا” لە ١٥ کیلۆمیتری شاری مەهاباد هەڵکەوتووە و زێراب و پاشماوەی ئەو کارخانەیە بەرەو زەوییە کشتوکاڵی و باخاتی دەشتی شاروێرانی مەهاباد دەڕوات. لەلایەکی دیکەوە و بە وتەی کارناسانی ژینگەپارێزی، ماددەی شیمیایی و زێرابی ئەو کارخانەیە نە تەنیا راستەوخۆ دەبێتە هۆی لەناوچوونی باخات و زەوییە کشتووکاڵییەکان و پیس بوونی سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەی مەهاباد، بەڵکوو بە تێپەڕبوونی کات سەرجەم ئاوە ژێر زەوییەکانیش به‌ره‌و وشک بوون ده‌چن.