مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی چینی بێهداشتیرۆزی ئه‌رده‌كان

477y
كرێكارانی كارخانه‌ی چینی بێهداشتی “رۆزی ئه‌رده‌كان”، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، مانیان گرت.شایانی باسه‌، كرێكاران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، مانگرتنێكی دوو رۆژه‌یان وه‌ڕێخست. له‌ ئاكامی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌، كرێكاران توانیان حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان وه‌ربگرن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێدكایه‌ كه‌ راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كێك له‌ كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه،‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه‌ و گوشاری به‌ڕێچوونی ژیان، خۆی سووتاندوه‌ كه‌ له‌ ئاكامدا، له‌ لایه‌ن هاوكاره‌كانیه‌وه‌ رزگار كراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →