رۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، زیاتر له هه‌زار كه‌س له كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی ته‌زه‌ره له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی ته‌زه‌ره سه‌ر به مهعدهكانی به‌ردی خه‌ڵووزی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی یهكمانگ و نیو حه‌قده‌ست، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه. كرێكارانی ناڕازی به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه به‌ره‌و ساختمانی ئیداری مه‌عده‌ن وهڕێكهوتن و له‌وێ كۆبوونه‌وه. به وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكار به‌شێك له مه‌زایای كرێكارانی رۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز په‌رداخت كردووه به‌ڵام له وه‌رگرتنی مابه‌قی مه‌زایاكانیان كه پێوه‌ندی به نیوه‌یه‌ك له حه‌قده‌ستی مانگی ره‌زبه‌ر و حه‌قده‌ستی به‌ته‌واوه‌تی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه هه‌یه، بێبه‌ش كراون