رۆژی شه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١٢٨ كه‌س له كرێكارانی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی “سهنگروود” له ناڕه‌زایه‌تی به یه‌ك لایی نه‌بوونه‌وه‌ی خانه‌نشین كراوان له مه‌حوه‌ته‌ی ئیداره‌ی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی ئه‌لبورز غه‌ربی كۆبوونه‌وه.
كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌دا وتیان: دوای زیاتر له یهكمانگ ئێعتراز كه له ماوه‌ی رۆژانی ١١ و ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له به‌ر ساختمانی به‌رهه‌مهێنانی مه‌وادی مه‌عده‌نی وه‌زارتی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت له تاران كه له‌دژی بێده‌نگی كردنی داوای خانه‌نشین كرانی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌م واحیده مهعدهنیه به‌ڕێوه‌چووبوو، تا ئێستا ئه‌م داخوازییه جێبه‌جێ نه‌كراوه. شایانی باسه له جه‌ریانی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌ندامانی كومیسیوونی كرێكاری رژیم له شارستانی “ڕوودبار”، به كرێكاران به‌ڵێنیاندا كه له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه به داخوازییه‌كانیان راده‌گه‌ن.