به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، له رۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵانه‌وه ١٥٠ كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌لووزی “نێگین”ی ته‌به‌س”، له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرت.به وته‌ی كرێكاران، خاوه‌نكاری ئه‌م مه‌عده‌نه به‌شێك له حه‌قده‌ست و مه‌زایای مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی رابردوو و هه‌روه‌ها حه‌قده‌ستی مانگی رێبه‌ندانیان پێنه‌دراوه. ئه‌م كرێكارانه هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه، یه‌كێكی تر له كێشه و گرفته‌كانی ئه‌وان سه‌باره‌ت به كه‌م كردنه‌وه‌ی ئیزافه‌كاری ئه‌م كرێكارانه له رۆژانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا بووه.