رۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی ره‌شه‌ممه، كرێكارانی مه‌عده‌نی ” ته‌زه‌ره” له مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵووزی ئه‌لبورزی شه‌رقی ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له ده‌وروبه‌ری ئه‌م مه‌عده‌نه، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
به‌م كۆبوونه‌وه‌یه نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س له سه‌رجه‌م هه‌زار و ٤٠٠ كرێكاری ئه‌م واحێده مه‌عده‌نییه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی زیاتر له دوو مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها نه‌درانی مافی جه‌ژنانه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و له ده‌وروبه‌ری ئه‌م مه‌عده‌نه كۆبوونه‌وه. شایانی باسه، كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه له ماوه‌ی یه‌كساڵی رابردوودا هه‌موو مانگێك چه‌ندین جار له ده‌وروبه‌ری مه‌عده‌ن و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مه‌عده‌نه له ناڕه‌زایه‌تی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یان به‌رێوه بردووه، به‌ڵام تا ئێستا وڵامێكیان له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه پێنه‌دراوه‌ته‌وه.