مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی زمستان یۆرت

427t

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، نزیكه‌ی ٧٠٠ كرێكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “زمستان یۆرت” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان له‌ به‌رامبه‌ر درگای ئه‌م مه‌عده‌نه‌ مانیان گرت.
ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی “زمستان یۆرت” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شارستانی “ئازاد شه‌هر” له‌ ناوچه‌ی ئۆستانی گۆلستان سه‌ره‌ڕای دواخرانی ٤ مانگ حه‌قده‌ست، به‌ هاتنه‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و شێوه‌ی قه‌راردادی كار و كێشه‌ و گرفتی هاوشێوه‌ی‌ دیكه‌ی وه‌ك به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان، په‌رداخت نه‌كردنی ئیزافه‌ كارییه‌كان بووه‌.