مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی شیلی له‌ قوڵایی زه‌وی

303
به‌ پێی راپۆرته‌كان، زیاتر له‌ ٧٠ مه‌عده‌نچی خه‌ڵكی شیلی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ قوڵایی زه‌وی مانیان گرتووه‌.به‌ پێی راگه‌یاندنی یه‌كیه‌تی مه‌عده‌نچیان، كرێكارانی مه‌عده‌ن خویان له‌ قوڵایی زه‌ویدا زیندانی كردووه‌ و له‌ وه‌رگرتنی غه‌زا و ئاویش خوده‌بوێرن. ئه‌م مه‌عده‌نچیانه‌ سه‌رجه‌م رێگاكانی وروودیی شوێنی كاره‌كه‌یان به‌ستووه‌. شایانی باسه‌ ئه‌مه‌ دووهه‌مین مانگرتنی مه‌عده‌نچیانی خه‌ڵكی شیلی له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردووه‌، وڵاتێك كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٢ دا شاهێدی گیر كردنی ٣٣ مه‌عده‌نچی له‌ قوڵایی زه‌وی و پاشان رزگار كردنیان له‌ عه‌مه‌لیاتێكدا بوو كه‌ جیهانی هه‌ژاند.