مانگرتنی كرێكارانی مه‌عده‌نی گۆلتووتی زه‌ره‌ند

760
به‌ پێی راپۆرته‌كان، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی مه‌عده‌نی “گۆلتووت”ی زه‌ره‌ند، مانیان گرت.كرێكارانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ به‌ هۆی نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، رێگای جاده‌ی كوهبه‌نان بۆ شارستانی زه‌ره‌ندیان مه‌سدود كرد. كرێكارانی مانگرتوو پێشیان به‌ چوونی كرێكارانی مه‌عده‌نه‌كانی دیكه‌ وه‌ك مه‌عده‌نی ئه‌سڵی “پابدانای جنوبی و چشمه‌ پودنه‌ گرت” كه‌ له‌م رێگایه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی كاره‌كانیان ده‌چوون. شایانی باسه‌ مانگرتووان له‌سه‌ر په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان پێداگریان كرد و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار بوون.