مانگرتنی كرێكارانی موجته‌معی مسی سه‌رچشمه‌

539
له‌ سه‌ربه‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌ زیاتر له‌ ٥٠٠ كرێكاری موجته‌معی مسی سه‌رچشمه‌ له‌ ره‌فسه‌نجانی ئۆستانی كرمان، مانیان گرتووه‌ و له‌به‌رده‌م ئه‌م موجته‌معه‌ كۆده‌بنه‌وه‌.كرێكارانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی وه‌ك “مودیری بێ لیاقه‌ت ئێستێعفا ئێستێعفا”، خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی ماف و حقوقه‌كانیان بوون، كرێكاران سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵاواردن و ناعه‌داڵه‌تی له‌ په‌رداخت كردنی حقوق و مه‌زایا، نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی شۆغلی و دواخران له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌وانه‌ له‌ مافی بیمه‌ ناڕازیین. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كرێكارانی مسی سه‌رچشمه‌ له‌ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا به‌ سه‌فه‌ر كردن بۆ شاری تاران و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام له ‌به‌رده‌م مه‌جلیس و وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت و مه‌عده‌نی رژیم، سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی شۆغلیان ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخستبوو.