مانگرتنی كرێكارانی موجته‌مه‌عی مسی باهۆنه‌ر له‌ كرمان

613
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی موجته‌مه‌عی گه‌وره‌ی سه‌نعه‌تی مسی باهۆنه‌ر له‌ ئۆستانی كرمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوغڵی و ئاستی له‌ خواره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان، مانیان گرت.
كرێكارانی مانگرتووی مسی باهۆنه‌ر، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌ بارودۆخیان بوون. به‌ وته‌ی كرێكاران، له‌ كۆتایی ساڵی رابردوودا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی بێ وێنه‌ی ئیزافه‌ حقوقی ژماره‌یه‌ك له‌ كاركۆنانی باڵا و به‌ڕێوبه‌رانی موجته‌مه‌عی باهۆنه‌ر، ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی به‌پێشینه‌ی ئه‌م شیركه‌ته‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌. كرێكاران هه‌روه‌ها رایانگه‌یاند: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا هیچ چه‌شنه‌ قه‌راردادێك له‌گه‌ڵیان نه‌به‌ستراوه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌منیه‌تی شوغڵی كرێكارانی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.