به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، له رۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵانه‌وه، كرێكارانی موجته‌مه‌عی “مسی باهوونهری كرمان” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، مانیان گرت.به وته‌ی كرێكاران، له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوودا، حه‌قده‌ستی ژماره‌یه‌ك له كرێكاران كه له پله‌كانی مودیرییه‌تی و پێرسنێلی خه‌ریكی كارن، بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه هه‌ڵاواردنێكی به‌رچاو له نێوان حقوقی كرێكاران و ئاسته باڵاكانی شیركه‌ت بێته پێشه‌وه كه درێژه‌ی بارودۆخی كارییان بۆ كرێكاران سه‌خت كردۆته‌وه و ئه‌م كاره بۆته هۆی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی به‌پێشینه‌ی ئه‌م شیركه‌ته. ئه‌مه له حالێكدایه كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو بڕیار بووه مافی ئیزافه‌كاری به كرێكاران په‌رداخت بكرێت، به‌ڵام ئه‌م وه‌عده و به‌ڵێنانه به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. به‌شێوه‌یه‌ك كه ته‌نانه‌ت له یه‌كێك له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی رابردوو، كرێكارێك به‌پێشینه‌ی ١٨ ساڵ كار له‌م موجته‌مه‌عه ته‌نانه‌ت به هۆی ناڕه‌زایه‌تی به‌م بارودۆخه له كارخانه ئێخراج كرا.