مانگرتنی كرێكارانی موجته‌مه‌عی چوارگانه‌ی سه‌وز ی مهاباد

57
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كرێكارانی به‌شی “كوشتارگا”ی مهاباد سه‌ربه‌ موجته‌مه‌عی كشتی چوارگانه‌ی “سه‌وزی”ی مهاباد، به‌ هۆی دواخرانی ١٠ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، سه‌رجه‌م كرێكارانی به‌شی “كوشتارگا”ی ئه‌م ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تییه،‌ به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی ١٠ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، مانیان گرت.‌ شایانی باسه‌، كرێكارانی ئه‌م كوشتارگایه، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان سه‌ردانی ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌.