مانگرتنی كرێكارانی موجته‌مه‌عی گۆندۆلێ سازی ئه‌رده‌كان

148
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، نزیكه‌ی ٢٠٠ كرێكاری شیركه‌تی “ئاسفاڵت تووسی فولادی ئه‌رفه‌ع” كه‌ سه‌ربه‌ “موجته‌مه‌عی گۆندۆله‌ سازی ئه‌رده‌كان”ه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان مانیان گرت و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.كرێكارانی مانگرتوو به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌م كارخانه‌یه‌،‌ خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. به‌ وته‌ی ناڕازییان، شیركه‌تی په‌یمانكاری ئاسفاڵت تووس له‌ مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی رابردۆوه‌، تا ئێستا حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای كرێكارانی په‌رداخت نه‌كردووه‌.