مانگرتنی كرێكارانی ناڕازی سه‌دی بنیه‌ری مه‌ریوان

532t

رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، ٦٠ كه‌س له‌ كرێكارانی سه‌دی بنیه‌ری مه‌ریوان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی‌ مه‌زایا و حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ ئێعترازییه‌ له‌ یه‌كه‌م سه‌عاته‌كانی رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌ستیپێكرد و ژماره‌ی كرێكارانی ناڕازی له‌ حاڵی زیاد بوون دایه‌. كرێكارانی ناڕازی رایانگه‌یاند، تا كاتی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ مه‌زایا و حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگ تا یه‌كساڵ له‌وه‌پێشه‌وه‌ پێیان نه‌دراوه‌، درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن