به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری “رۆیترز”، سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی كرێكارانی نه‌وتی كولۆمبیا رایگه‌یاند كه ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌كیه‌تییه، له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی به‌رینی كرێكاران له پیشه سازی نه‌وتی ئه‌م وه‌ڵاته، مان ده‌گرن.
ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌كیه‌تییه له ناڕه‌زایه‌تی به لابردنی دهرفتهی پیشه‌یی به‌ربڵاو له سه‌نعه‌تی نه‌وتی كولۆمبیا، بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار مان ده‌گرن. شیركه‌تی “پاسیفیك رۆبیاڵز”ی كانادا گه‌وره‌ترین شیركه‌تی خسوسی ئه‌م وڵاته‌یه. شایانی باسه نزیكه‌ی دوو هه‌زار و ٤٠٠ كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌م یه‌كیه‌تییه له شیركه‌تی “ئێكۆپێترۆل” كار ده‌كه‌ن و باقیهكهیشیان پیمانكارانی شیركه‌تی “پاسیفیك”ن.