به پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، كرێكارانی كارخانه‌ی “نه‌وه‌ردی لوله‌ی سه‌فا” دوابه‌دوای جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی خاوه‌نكار سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی یهكمانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان مانیان گرت.
دوابه‌دوای مانگرتنی دوو هه‌فته‌یی كرێكارانی نه‌وه‌ردی لوله‌ی سه‌فا له مانگی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته به‌ڵێنی دابوو كه رێكه‌وتی ١٢ی مانگی ره‌شه‌ممه، یهكمانگ له حه‌قده‌ستی دواخراو، ٢٥ی مانگی ره‌شه‌ممه دوو مانگ له حه‌قده‌ستی دواخراو و ٢٨ی مانگی ره‌شه‌ممه جه‌ژنانه و پاداشی كرێكاران په‌رداخت بكرێت. كرێكارانی “نه‌وه‌ردی لوله‌ی سه‌فا”یش به راگرتنی مافی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێ نه‌كردنی به‌ڵێنی خاوه‌نكار، رۆژی ٢٦ی مانگی رێبه‌ندان به مانگرتنی دوو هه‌فته‌یی خۆیان كۆتاییان هێنا.