مانگرتنی كرێكارانی نه‌وه‌رد و لوله‌ی سه‌فا

157y
مانگرتنی كرێكارانی “نه‌وه‌رد و لوله‌ی سه‌فا” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی وه‌عده‌ و به‌ڵێنی خاوه‌نكار كه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌ ده‌ستیپێكرد، هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.دوابه‌دوای مانگرتنی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌ له‌ رێكه‌وتی ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه‌، خاوه‌نكار به‌ ئامانجی پێشگیری له‌ مانگرتنی كرێكاران، ئه‌م واحێده‌ به‌رهه‌مێنه‌ره‌ی تا رێكه‌وتی ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ ته‌عتیل كرد. پاشان خاوه‌نكار له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كرێكاران و به‌ڵێنی په‌رداخت كردنی مه‌زایاكانیان له‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، داوای له‌ كرێكاران كرد تا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆسه‌ر كاره‌كانیان، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌یكه‌ له‌م رۆژه‌دا خاوه‌نكار وه‌عده‌ و به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ نه‌كرد، كرێكاران سه‌رله‌نوێ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. كرێكارانی ناڕازی رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی خاكه‌لێوه‌ش درێژه‌یان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان دا.