مانگرتنی كرێكارانی هیوندای كوره‌ی جنوبی

422
یه‌كیه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی خودرۆسازی “هیوندای” كوره‌ی جنوبی رایگه‌یاند، له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی حه‌قده‌سته‌كانیان مانیان گرتووه‌.به‌ پێی راگه‌یاندنی یه‌كیه‌تی كرێكارانی هیوندای، ٤٨ هه‌زار كرێكاری ئه‌م شیركه‌ته له‌ رۆژانی چوارشه‌ممه‌ تا جومعه‌ هه‌موو رۆژێك له‌ نێوان ٤ تا ٦ سه‌عات، ده‌ست له‌كار ده‌كێشه‌نه‌وه‌. كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ به‌ بارودۆخی په‌رداخت كردن و رێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازیین.