مانگرتنی كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكلی ته‌ركیبی ورمێ

رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٣ی رێبه‌ندان، كرێكارانی وزه‌خانه‌ی سیكلی ته‌ركیبی ورمێ، له‌ ناره‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كیشاوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تییان به‌رێوه‌برد.

به‌ پێی راپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه‌ پتر له‌ ٥ مانگه‌ هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌ته‌وه‌‌ و له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئیداری ئه‌م وزه‌خانه‌یه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها ئه‌م كرێكاره‌ نارازییانه‌ ده‌ڵێن: له‌ ماوه‌ی ئه‌م ٥ مانگه‌ دا نه‌ ته‌نیا هیچ حه‌قده‌سته‌كانیان پێنه‌دراوه‌ به‌ڵكو حه‌قی بیمه‌كانیشیان به‌ سازمانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌.