مانگرتنی كرێكارانی وه‌رزیی كارونی شوشته‌ر

258t

رۆژی شه‌ممه‌ ١١ی مانگی رێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی نه‌ی بوڕی موجته‌مه‌عی كشت و سه‌نعه‌تی “كارونی شوشته‌ر” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قدسته‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.
ئه‌م كرێكاره‌ وه‌رزییه‌ كه‌ كاری بڕینی ساقه‌ی نه‌یشكه‌ر ده‌كه‌ن، رایانگه‌یاندووه‌: “لانیزۆری حه‌قده‌ستی كرێكارێكی وه‌رزیی نزیكه‌ی ٨٠٠ هه‌زار تا یه‌ك ملیۆن تمه‌نه‌ كه‌ به‌م رێژه‌‌ كه‌مه‌ حه‌قده‌سته‌، ده‌بێت مانگه‌كانی بێكاریش تێپه‌ڕ بكات. ئێمه‌ هه‌روه‌ها له‌ وه‌رگرتنی مافی سه‌ره‌كی له‌وانه‌ مافی شیفت، ئیزافه‌كاری و باقی مه‌زایای حقوقی بێبه‌شین. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ نزیكه‌ی ٥٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی وه‌رزی نه‌ی بوڕ له‌ موجته‌مه‌عی كێشت و سه‌نعه‌تی كارون كه‌ پاش لاچوونی كێشه‌ی وه‌رزی بیمه‌یه‌كه‌یان له‌ چه‌ند مانگ له‌وه‌پێشه‌وه‌ نه‌یانتوانیوه‌ خانه‌نشین بن، له‌ رێژه‌ی موسته‌مه‌ڕییه‌كانیان ناڕازیین. موسته‌مه‌ڕی كرێكارانی خانه‌نشین كراو به‌ ئه‌ندازه‌ی نیوه‌یه‌ك له‌ حه‌قده‌ستی كرێكارانی دائێمییه‌ و له‌ به‌رابه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیاندا زۆر كه‌مه‌ و ئه‌مه‌ش گه‌لێك كێشه‌ و گرفتی بۆ ئه‌م كرێكارانه‌ پێكهێناوه‌.