مانگرتنی كرێكارانی پارسی جنوبی

589y
رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شیركه‌تی په‌یمانكاری ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری “پارسی جنوبی” له‌ ئۆستانی بوشێهر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان مانیان گرت.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ١٦٠ كرێكاری به‌شی ته‌عمیراتی گروپی “روتاری و فیكس” له‌ فازه‌كانی ١٢ی پارسی جنوبی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ستی ساڵی رابردوو و په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ژنانه‌، مانیان گرت. شایانی باسه‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانی كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كانی پارسی جنوبی، كاركۆنانی تووشی گه‌لێك كێشه‌ و گرفت كردووه‌.