رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی مانگی رێبه‌ندان، كرێكارانی ٩ پاڵاوگه و ناوه‌ندی شیمیایی له ئا‌مریكا به مه‌به‌ستی گوشار خستنه سه‌ر شیركه‌ته نهوتیبهكان بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ قه‌راردادی میللی كاری ئه‌م وڵاته، مانیان گرت.
به‌رپرسانی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان وێڕای ته‌ئیدی ئه‌م هه‌واڵه، رایانگه‌یاند كه كرێكارانی ٩ پاڵاوگه و ناوه‌ندی شیمیایی ئا‌مریكا مانیان گرتووه تا له‌م رێگایه‌وه بتوانن شیركه‌ته نه‌وتیه‌كان بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ قه‌راردادی میللی كاری تازه كه ٦٣ ناوه‌ند پوشش ده‌دات، بخه‌نه ژێر گوشاره‌وه. ئه‌م مانگرتنه كه یه‌كه‌مین كرده‌وه بۆ پشتیوانی له قه‌رارداد له ساڵی ١٩٨٠ی زایینی تا ئێستا له‌م وڵاته به‌ئه‌ژمار دێت، ناوهندهگهلێك ده‌كاته ئامانج كه زۆربه‌یان نزیكه‌ی ١٠ له‌سه‌دی زه‌رفیه‌تی پالایشی ئا‌مریكا كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.