مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی زه‌وبی مسی خاتون ئاباد

295
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردۆوه هه‌تا‌ ئێستا، ١٣٠ كه‌س له‌ كرێكارانی پاڵاوگه‌ی زه‌وبی مسی “خاتون ئاباد” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان، چه‌ندین جار له‌ به‌رامبه‌ر درگای ورودی ئه‌م ناوه‌نده،‌ مانیان گرتووه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ١٣٠ كرێكاری به‌پێشینه‌ی ئه‌م پاڵاوگه‌یه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به به‌رێوچوونی ئازموونی راكێشانی نیرو، بۆ پاڵاو‌گه‌ی زه‌وبی مسی خاتون ئاباد، چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی پیشه‌كه‌یان نیگه‌رانیان ده‌ربڕیوه‌.