مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ستاره‌ی خه‌لیجی فارس

246
له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه‌، كرێكارانی پاڵاوگه‌ی “ستاره‌ی خه‌لیجی فارس” له‌ به‌نده‌رعه‌باس، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان مانیان گرت.به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی هێزی كاری پڕۆژه‌یی ئێران”، به‌ وته‌ی كرێكاران زیاتر له‌ ٤ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایای موزدیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. كرێكاران هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ناله‌بار و خراپی غه‌زا و خه‌ده‌ماتی خابگاكان ناڕازیین. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، دوابه‌دوای كه‌مته‌رخه‌می و سه‌رنجنه‌دانی خاوه‌نكار و مودیریه‌تی ئه‌م پاڵاوگه‌ به‌ ویست و داخوازی كرێكاران و جێبه‌جێ نه‌كردنی كێشه‌ و گرفته‌كانیان، كرێكارانی ناڕازی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئاته‌شنشانی و ئاشپه‌زخانه‌ و‌ ئۆرژانسی پاڵاوگه‌كه‌ كه‌ سه‌ربه‌ به‌شی خسوسی بوو.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →