مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانكاری فازی ١٣ی عه‌سه‌لویه‌

890
كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له‌ فازی ١٣ی ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌ زیاتر له‌ ١٠ رۆژه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، مانیان گرتووه‌.كرێكاران رایده‌گه‌یه‌نن: نزیك به‌ ٨ مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌. په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكارانی په‌یمانكاری ناوچه‌ی عه‌سه‌لویه‌ له‌ پاڵ داسه‌پاندنی بارودۆخی ناله‌بار و نامرۆڤانه‌ی ریفاهی و ئیقامه‌تی كرێكاران، بارودۆخیان رۆژ له‌دوای رۆژ سه‌خت و دژوارتر كردۆته‌وه‌.