مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانكاری مه‌عده‌نی ئه‌لبورزی شه‌رقی

639
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان، نزیكه‌ی ١٨٠ كه‌س له‌ كرێكارانی په‌یمانكاری به‌ردی خه‌ڵوزی ئه‌لبورزی شه‌رقی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی چوار مانگ له‌ حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌.له ناوه‌نده‌ مه‌عده‌نییه‌ی ئه‌لبورزی شه‌رقی نزیكه‌ی ٦٠٠ كرێكار به‌ شێوه‌ی ره‌سمی و ٨٠٠ كرێكار به‌ شێوه‌ی په‌یمانكاری كار ده‌كه‌ن كه‌ ناڕه‌زایه‌تی ئه‌م دواییانه‌ سه‌باره‌ت به‌ كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له‌ “تونلی به‌رناكی”ه. به‌ وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، خاوه‌نكاری ئه‌م مه‌عده‌نه‌، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، له‌ په‌رداخت كردنی مافی بیمه‌ی كرێكارانیش خوده‌بوێرێت. شایانی باسه‌، ٥٥ كه‌س له‌ شۆفێرانی ئۆتۆبۆس و كامیونیش له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی سێ مانگ له‌ حه‌قده‌سته دواخروه‌كانیان، له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ حازر به‌ گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی كرێكاران نه‌بوون.