مانگرتنی كرێكارانی په‌یمانكاری مه‌عده‌نی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی

636y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی په‌یمانكاری مه‌عده‌نی “ئه‌لبۆرزی شه‌رقی” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی زیاتر له‌ سێ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌م مه‌عده‌نه‌ و له‌ به‌رامبه‌ر درگای ورودی “تونێلی ماده‌ر” كۆبوونه‌وه‌.كرێكارانی په‌یمانكاری مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵووزی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی له‌ ناوچه‌ی “ته‌رزه‌” له‌ ئۆستانی “سمنان” رایانگه‌یاند: ” له‌م ناوه‌نده‌ مه‌عده‌نییه‌، نزیكه‌ی ٦٠٠ كرێكار به‌ شێوه‌ی ره‌سمی و ٨٠٠ كرێكاری دیكه‌ش به‌ شێوه‌ی په‌یمانیی كار ده‌كه‌ن. خاوه‌نكاری ئه‌م مه‌عده‌نه‌، سه‌ره‌ڕای دواخرانی سێ مانگ حه‌قده‌ستی كرێكارانی په‌یمانكاری، دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكارانی ره‌سمیشی په‌رداخت نه‌كردووه‌. هه‌روه‌ها ماوه‌ی سێ تا چوار مانگه‌ كه‌ ٥٥ كه‌س له‌ رانه‌نده‌ ئۆتۆبووس و كامیۆنه‌كانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌، حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →