هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاری كارخانه‌ی “لوله‌سازی ئه‌هواز” له رۆژی دووشه‌ممه ١٣ی مانگی رێبه‌ندانه‌وه تائێستا له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان و نه‌گۆڕینی بارودۆخی پیشه‌یی، مانیان گرت.
كرێكارانی كارخانه‌ی لوله‌سازی ئه‌هواز كه له ژێر چاودێری شیركه‌تی په‌یمانكاری “سه‌یالی سازه ره‌وشه‌ن” چالاكی ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه دوو مانگی رابردوو حه‌قده‌ستێكیان پێنه‌دراوه. كرێكاران هه‌روه‌ها له بارودۆخی سه‌ختی كار له‌گه‌ڵ ئه‌م شیركه‌ته پهیمانكارییه ناڕازیین و خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی پیشه‌یی خۆیانن.