مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌ی پردی غه‌یره‌ هه‌مسه‌تح

222
كرێكارانی پڕۆژه‌ی “غه‌یره‌ هه‌مسه‌تح” له‌ شاری بجنورد، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دواخرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، مانیان گرت‌. به‌ پێی دانپێدانانی كۆمیسیۆنی عومران و ترافیكی شورای شاری بجنورد، دواكه‌وتن له‌ په‌رداختی حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ ره‌وتی درێژه‌دا به‌ كاری ساخت و سازی پرده‌كه‌ دوابخرێت. دوابه‌دوای مانگرتنی كرێكاران، شاره‌داری و شورای شاری بجنورد له‌گه‌ڵ په‌یمانكاری پڕۆژه‌كه‌، چه‌ندین دانیشتنی جیاجیایان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌ڕێوه‌برد، كه‌ له‌ ئاكامدا به‌ كرێكاران به‌ڵێن درا له‌ زووترین كاتدا حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت ده‌كرێت و كرێكاران ده‌بێ بۆ درووستكردنی پرده‌كه‌ ده‌ست به‌كار بن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →