مانگرتنی كرێكارانی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی له‌ ئیتالیا

590t
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، كرێكارانی به‌شی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی ئیتالیا سه‌رله‌نوێ مانیان گرت.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌ شكستهێنانی وتووێژگه‌لێك كه‌ له‌ مانگی دسامبری رابردوو به‌ هه‌وڵی یه‌كیه‌تیه‌كان و دامه‌زراوه‌ كرێكارییه‌كانی ئیتالیا و به‌ ئامانجی رێكه‌وتن بۆ ئیمزای قه‌راردادی نوێی كاریی ده‌ستیپێكردبوو، ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنه‌كانی سه‌رله‌نوێی كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی گشتی له‌م وڵاته‌ی بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌ستیپێكرده‌وه‌.