مانگرتنی كرێكاران له‌ هێند

177
له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه‌، نزیكه‌ی ١٣ هه‌زار كرێكاری شیركه‌تی به‌ردی خه‌ڵوزی ده‌وڵه‌تی “ئێن، ئێڵ، سی” له‌ ئه‌یاله‌تی “تامیل نادۆ”ی هێند، مانگرتنی بێ سنووریان وه‌ڕێخست.ئه‌م كرێكارانه‌ خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون. یه‌كیه‌تیه‌كان، له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ مودیرانی شیركه‌ت له‌ ٣ی مانگی جولای، مه‌زایای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان له‌ ٣٠ له‌سه‌ده‌وه‌ بۆ ٢٤ له‌سه‌د كه‌م كرده‌وه‌ و ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ مودیرانی شیركه‌تی “ئێن، ئێڵ، سی” رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌نیا له‌گه‌ڵ زیاد كردنی ١٠ له‌سه‌دی حه‌قده‌سته‌كان، ره‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕن. شایانی باسه‌، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا كرێكارانی ساختمانی له‌ ئه‌یاله‌تی “تامیل نادۆ”یش مانیان گرتووه‌. له‌ جه‌ریانی ئه‌م مانگرتنه‌دا، ٩٢ كرێكار ده‌ستبه‌سه‌ر كران. ئه‌م كرێكارانه‌ خوازیاری موسته‌مه‌ری ٥ هه‌زار روپیه‌یی، ٦٠ هه‌زار روپیه‌یی موسته‌مه‌ری ده‌ورانی مه‌ره‌خه‌سی زایمان بۆ ژنانی كرێكار و هه‌روه‌ها ٥٠٠ هه‌زار روپیه‌یی وه‌كوو مافی بیمه‌ له‌ كاتی مه‌رگی ته‌بیعی بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →