به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی مێهر، ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی رێگا و شه‌هرسازی ده‌شتستان له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌ری ئه‌م شاره له مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م راپۆرته، كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی رێگا و شه‌هرسازی ده‌شتستان له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی ئۆستانی به سپاردنی ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه پێشتر بۆ كاركۆنانی ئه‌م ئیداره‌یه له‌به‌رچاو گیرابوو، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری نوێنه‌ری ئه‌م شاره له مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه.