مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی ده‌وڵه‌تی له‌ غه‌زه‌

47y (2)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه ‌٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، یه‌كیه‌تییه‌كانی كارمه‌ندان و كرێكارانی به‌شی ده‌وڵه‌تی “غه‌زه‌”، له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌تخانه‌كان و رێكخراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستووه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نزیكه‌ی ٤٦ هه‌زار كرێكار و كارمه‌ند، زیاتر له‌ یه‌كساڵه‌ به‌ شێوه‌ی رێك و پێك، حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و سه‌ره‌ڕای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ئاشتی نه‌ته‌وه‌ییش، ئه‌م كێشه‌ و گرفتانه‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌.