مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی فاتمی له‌ ئه‌رده‌بیل

218
له‌ ماوه‌ی رۆژانی دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، كرێكاران و كارمه‌ندان و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “فاتمی” له‌ شاری ئه‌رده‌بیل له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی مافی كارانه‌، مانیان گرت.شایانی باسه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی بێهداشتی ـــ ده‌رمانی و په‌ره‌ستارانی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی “عه‌داڵه‌ت، عه‌داڵه‌ت”، خوازیاری په‌رداختی عادڵانه‌ی مه‌زایا و ده‌سته‌به‌ر كردنی مافه‌كانیان بوون.