مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندانی هێڵی فرۆكه‌وانی سپانیا

102 (1)
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، رۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكاران و كارمه‌ندانی هێڵی فرۆكه‌وانی سپانیا به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری مانیان گرت.به‌رپرسانی یه‌كیه‌تییه‌ كرێكارییه‌كانی سپانیا، هه‌واڵی مانگرتنی دوو رۆژه‌ی به‌رینی كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی كۆنتڕۆڵی په‌روازه‌كان و كرێكارانی هێڵی فرۆكه‌وانیی ئه‌م وڵاته‌ی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌‌ بارودۆخی كاری راگه‌یاند. شایانی باسه‌، دوابه‌دوای ئه‌م مانگرتنه‌ زیاتر له‌ ٨٠ له‌سه‌دی په‌روازه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →