مانگرتنی كرێكاران و كارمه‌ندان له‌ یونان

121
هه‌زاران كه‌س له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌شی گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی گشتی، نه‌خۆشخانه‌كان و باقی به‌شه‌كانی دیكه‌ له‌ ئاتێن پێته‌ختی یونان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ درێژه‌ی سیاسه‌تی ریازه‌تی ئابوری مانیان گرت و رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. به‌ پێی راپۆرتی یۆرۆنیوز، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ له‌ حاڵێكدا نوێنه‌رانی پارله‌مانی یونان له‌ حاڵی تاوتوێ كردنی سێه‌مین به‌سته‌ی یارمه‌تی ماڵی پێشنیاری رێبه‌رانی ناوچه‌ی یۆرۆن كه‌ نه‌یاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارلمان و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌دژی یه‌كیه‌تی ئوروپا، داوایان له‌ نوێنه‌رانی یه‌كیه‌تی ئوروپا كردووه‌ كه‌ به‌ به‌رنامه‌ی یارمه‌تی ماڵی نوێ ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕێت. چاكسازی له‌ نیزامی خانه‌نشینی و ماڵیاته‌كان له‌ زومره‌ی رێوشوێنی جێی مه‌به‌ستی رێبه‌رانی حه‌وزه‌ی یۆرۆه‌ كه‌ سه‌رۆك وه‌زیری یونان ده‌بێ به‌كرده‌وه‌ی ده‌ربێنێت. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ “ئالكسیس سیپراس” رایگه‌یاندووه‌: رێوشوێنی ریازه‌تیی نوێ به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه‌ و ته‌نیا رێگایه‌ك كه‌ له‌به‌رده‌می دانراوه‌، قبوڵ كردنی به‌رنامه‌ی نوێ بووه‌ و هیچ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ی نه‌بووه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →