مانگرتنی كرێكارنی شیركه‌تی زاگرۆسی جنوبی

617t
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كرێكارنی شیركه‌تی زاگرۆسی جنوبی له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی “نار و كه‌نگان” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، مانگرتنیان وه‌ڕێخست.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، به‌شێك له‌ كرێكارانی فازه‌كانی له‌ حاڵی ساخت له‌ ناوچه‌كانی نه‌وت و گازی جنوب له‌ مه‌نته‌قه‌ی عه‌مه‌لیاتی نار و كه‌نگان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی جومعه‌ و شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ دووهه‌مین رۆژی به‌رده‌وام، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی مه‌زایاكانیان له‌ شوێنی كاره‌كانیان حازر نه‌بوون. كرێكاران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر د‌رگای ورودی ئه‌م شیركه‌ته‌، خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی مانگی رێبه‌ندان، پاداشی به‌هره‌وه‌ری شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ و هه‌روه‌ها لابردنی هه‌ڵاواردنی حقوقی پرسێنلی قه‌راردادی و ره‌سمی بوون.